دەنگۆی پێکهێنانی لیژنەیەکی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی سوریا هەیە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەکان بە میدیاکانی سوریایان راگەیاندووە، ئیدارەی نوێی سوریا لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی نیشتیمانی سوریا پێکهێناوە، کە تێیدا ئایندەی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکرێت.
نۆرس پرێس پەیوەندی بە حەسەن دغێم، نووسەر و توێژەری سوری کرد کە ناوی لە لیژنەی ئامادەکاریدا هاتووە، بۆ ئەوەی لێدوان لەسەر ئەو بابەتە بدات، بەڵام پێی باش بوو هیچ لێدوانێک نەدات تا ناوی لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسەکە و وتەبێژی لیژنەکە بە فەرمی رابگەیەنرێت.
سەرچاوە تایبەتەکان بە “تەلەفزیۆنی سوریا”یان راگەیاندووە، سەرۆکایەتی سوریا لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی نیشتمانی پێکهێناوە کە پێنج پیاو و دوو ژن لەخۆدەگرێت.
شەرع پێشتر رایگەیاندبوو کە لیژنەیەکی ئامادەکاری پێکدەهێنرێت، بۆ گفتوگۆكردن لەگەل لایەنەكان پێش بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە.
بە گوێرەی تەلەفزیۆنی سوریا هەریەك لە “توێژەر حەسەن دغێم و نووسەر ماهر عەلوش و محەممەد مستەت و یوسف ئەلهەجر و سیاسەتمەدار هند قبوات و خاتوو هودا ئەتاسی و ئەندامی ئەنجومەنی مەدەنی ناودارەکان لە ئیدلب مستەفا موسا”، لە لیژنەی دەبن “.
دوێنێ سێشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزاری سوریا لەگەل شاندی “ئینتقالی سوریا” و “دەستەی دانوستانەکانی سوریا” لە کۆشکی گەل لە دیمەشق کۆبووەوە، بۆ ئەوەی ئەو ئەو دوو دامەزراوەیە هەڵوەشێندرێنەوە.