خێزانە عێراقییەکان کەمپی ڕۆژ لە گوندەواری دێرك بەجێدەهێڵن
دێرک-نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە 45 خێزانی عێراقی کەمپی ڕۆژیان لە گوندەواری شاری دێریکی رۆژئاوای كوردستان بەجێهێشت.
دەرچوونی ئەو خێزانە عێراقییەکان بە ئامادەبوونی شاندێکی حکوومەتی عێراقی بووە.
بەڕێوبەرایەتی کەمپی ڕۆژ بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ژمارەی ئەو پەنابەرە عێراقیانەی لەناو کەمپی ڕۆژدا ماونەتەوە 28 خێزانن، جگە لە 13 خێزانی سوری و ژمارەیەکی زۆر بیانیش هەن.
پێشبینی دەکرێت كاروانی گواستنەوەی پەنابەر و ئاوارەكان لە كەمپەكانی رۆژئاوای كوردستان بەردەوام بێت.
بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠١٨ەوە، ٤٥ خێزانی عێراقی کە کۆی گشتییان ١٨٤ کەسە، بە هەماهەنگی نێوان بەڕێوبەرایەتی کەمپەکە و حکومەتی عێراق کەمپی ڕۆژیان بەجێهێشت بۆ گواستنەوەیان بۆ کەمپی جەدعە لە شاری موسڵ.