سبەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی سوریا کۆدەبێتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سوریا کۆدەبێتەوە.

لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، وتەبێژی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، جینێفر ڤینتۆن، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ نۆرس پرێس رایگەیاند، “گەیر پیدەرسن بە تەواوی ئاگاداری قۆناغی راگوزاری سوریایە”.

گەیر پیدەرسن نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا لێدوان لەبارەی دۆخی سوریا دەدات.

جینێفر ڤینتۆن لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە “نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە پشتیوانیکردن لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی باوەڕپێکراو و گشتگیر، بۆ هەموو پێكهاتەكانی سوریا.”

داڕشتنەوەی: مالین محەممەد