ترامپ: ئەگەر حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات ئەوە دەرگای دۆزەخ دەكەینەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ئاگربەست لە غەززە کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەگەر حەماس تا رۆژی شەممەی داهاتوو بارمتەکان ئازاد نەکات، دەرگای دۆزەخ دەکاتەوە.

دۆناڵد ترامپ رایگەیاند، “ئەگەر تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی رۆژی شەممە هەموو بارمتەکان لە غەززە نەگەڕێنرێنەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستەکە دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەروازەکانی دۆزەخ دەکرێتەوە ئەگەر بارمتەکان لە غەززە نەگەڕێنەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕەنگە یارمەتییەکانی ئوردن و میسر بوەستێنێت ئەگەر پەنابەرانی غەززە وەرنەگرن”.

ترامپ راشیگەیاند، کە لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی وەرگرتنی فەلەستینیەکانی کەرتی غەززە.

ترەمپ لە میانی واژۆکردنی ژمارەیەک فەرمانی جێبەجێکردن لە کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشكرد، “سبەی لەگەڵ شای ئوردن کۆدەبمەوە، و باوەڕم وایە ئەو ڕێککەوتنەکە وەردەگرێت، فەڵەستینییەکانیش دەباتە وەڵاتەكەی.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان