سێ تەرمی نەناسراو لە بیابانی دێرەزوور دۆزرایەوە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دانیشتوانی شارۆچکەیەک لە رۆژئاوای دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە سێ تەرمی نەناسراویان لە بیابانی شارۆچکەکە دۆزییەوە.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە دێرەزوور رایگەیاندووە، “ئێوارەی یەکشەممە هاوڵاتییانی ناوچەكە سێ تەرمی نەناسراویان دۆزیوەتەوە، کە لە بیابانی تبنی رۆژئاوای دێرەزوور فڕێدرابوون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “وا دیارە تەرمەکان چەند مانگێک لەوێ فڕێدراون “.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت “رەنگە تەرمی کارمەندانی حکومەتی پێشووی سوریا بێت، بەو پێیەی بارەگای سەربازییان هەبووە لە ناوچەكەدا”.