ئیسرائیل كۆگای چەکیان لە سوریا بۆردومان دەكات

دەرعا – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەکانی ئیسرائیل کۆگاکانی چەکیان لە یەکێک سەربازی سەر بە رژێمی پێشووی سوریا بۆردومان كرد.

سەرچاوەیەکی خۆجەیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ” کۆگاکانی چەکی لیوای 15 لە نزیک شاری ئەنخل لە باکووری شاری دەرعا، لەلایەن فڕۆکە ئیسرائیلییەکانەوە بۆردومانكران”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، “دەنگی بۆردومانەكە لە سەرتاسەری پارێزگاکە بیستراوە، و هیچ زیانێکی بە ناوچەکانی دەوروبەری شوێنە بەئامانجگیراوەكە نەبووە”.

فڕۆکە ئیسرائیلییەکان دوای رووخانی رژێمی ئەسەد چەندین شوێنی سەربازییان لە پارێزگای دەرعا كردۆتە ئامانج کە دیارترینیان بۆردومانی لیوای ١٣٣ بوو لە شارەكە.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەشقەڕ – داڕشتنەوەی: محەممەد قازی