مەشق و راهێنانی سەربازی هاوبەش لەنێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و “هەسەدە” لە دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات كاروانێكی سەربازی هاوبەشیان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجامدا، هەروەها لە بنکەی كۆنیكۆی هاوپەیمانان لە باکوری دێرەزوور مەشقی سەربازییان ئەنجامدا.

سەرچاوەیەکی سەربازی نزیک لە شەڕڤانانی “هەسەدە” لە دێرەزوور رایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموكرات كاروانێكی سەربازی هاوبەشیان لە چەند گوند و شارۆچکەی گوندەواری رۆژهەڵات و باکووری دێرەزوور ئەنجامدا.

ئەو سەرچاوەیە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کێڵگەی نەوتی كۆنیكۆ بە چەکی سووک و قورس، مەشق و راهێنانیان ئەنجامداوە، و بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو.

روونیشیکردەوە، مەشقەکان ” بەردەوام دەبن لە رۆژانی داهاتوودا ، ئامانجیش لێی بەرزکردنەوەی لێهاتوویی شەڕڤانانە”.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان