دوو هێرشكرایە سەر شەڕڤانانی “هەسەدە” لە دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ شەممە، چەکدارانی نەناسراو بارەگا و كاروانێكی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندەواری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی سەربازی نزیک لە “هەسەدە رایگەیاند، “چەکدارە نەناسراوەکان بە ماتۆڕسکیلەوە تەقەیان لە دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی “هەسەدە” كرد لەسەر رێگای سەرەکی نێوان شارۆچکەکانی شەعفە و هەجیین”.

سەرچاوەکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، ” لە هێرشێکی دیکەدا چەکدارانی نەناسراو، بارەگایەکی سەربازی “هەسەدە”یان لە شارۆچکەی بوسەیرەی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و برینداری لێنەكەوتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو دوو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ، و هیچ زیانێکی گیانی لە هەردوو هێرش نەکەوتووەتەوە، زیانەکانیش تەنها ماددی بوون.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان