ده‌سته‌یه‌كی چه‌كداری سه‌ر به توركیا له باكوری ته‌لڕه‌فعه‌ت هێز كۆده‌كاته‌وه
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سوڵتان مورادی سه‌ر به توركیا، هێزی سه‌ربازی له ناوچه‌ی حه‌وار كلس-ی سنوری سوریا-توركیا له باكوری شاری ئه‌عزاز كۆكردوه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی، ئه‌و هێزه سه‌ربازییه له چه‌ند ئۆتۆمۆبێلێكی سه‌ربازی و دژه تانك پێكهاتون و له شاری بابه‌وه به ئاراسته‌ی ناوه‌ندی ده‌سته‌كه له ناوچه‌ی حه‌وار كلس رۆشتون، “وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ناوچه‌كه ئه‌نجامبدرێت.”
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی وتوه، چه‌كداره‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه له سه‌ربازگه‌ی دودیان له نزیك حه‌وار كلس خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مانۆڕ له ناوچه‌كانی به یه‌كگه‌یشتنی ته‌لڕه‌فعه‌ت.
حه‌وار كلس ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی ته‌ل ره‌فعه‌ت، كه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی ده‌كرێت.
شه‌وی رابوردوش چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی چه‌كداری سه‌ر به توركیا هێزیان به‌ره‌و ناوچه‌ی باب بردوه له رۆژئاوای منبج.
له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، له‌سه‌ر هێڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتنی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) و هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌لایه‌ك و توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی له‌لایه‌كی تر، گرژییه سه‌ربازییه‌كان تا دێت په‌ره‌ده‌سێنن.
لە یه‌كی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له باكوری سوریا (رۆژئاوای كوردستان)و ئاماژەی بەوەدا، “دەكرێت هەمو شتێك لەناكاو روبدات” و وتی، “پێویست به په‌له‌په‌ل و هه‌ڵپه ناكات.”