دیمەشق.. گۆڕانکارییە وەزاریی لە حکومەتی راگوزاری سوریا دەكرێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە نۆرس پرێس لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە زانیویەتی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا گۆڕانکاری لە حکومەتی راگوزاری سوریا دەكرێت و گۆڕانکارییەکان وەزیر و بەرپرسان دەگرێتەوە.

لە ٢٩ی مانگی رابردوودا ئەحمەد شەرع لە “وتاری سەرکەوتن”دا وەک یەکەم وتاری فەرمی خۆی لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد دەرکەوت، و لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرکردەی گروپە چەكدارەكانی ئامادەی بوون، شەرع وەک سەرۆکی قۆناغی راگوزاری سوریا دەستنیشانکرا.

سەرچاوەکانی نۆرس پرێس رایانگەیاندووە کە گۆڕانکارییەکان محەممەد بەشیر سەرۆکی حکومەتی یەکەمی سوریا دوای رووخانی ئەسەد و وەزیرەکانی دیکەی ناو حکومەت دیگرێتەوە.

لە 10ی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، بەشیر ئەرکی پێکهێنان و بەڕێوەبردنی حکومەتی پێسپێردرا، ئەویش دوای ئەوەی ئیدارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە هەشتەمی هەمان مانگدا هاتە ناو دیمەشق، دوو ڕۆژیش پێش ئەوە وادەیە، بەشیر سەرۆکی حکومەتی “ڕزگاری” بوو لە ئیدلب.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش