فەرماندەی “هەسەدە” هەوڵەکانی لێکنزیکبوونەوەی کورد لەگەڵ بەرپرسی بزووتنەوەی سیاسی تاوتوێ دەکات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەوڵەکانی لێکنزیکكردنەوەی کورد لە نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان، لەگەڵ مستەفا جومعە، بەرپرسی بزووتنەوەی ئاوەدانكردنەوەی دیموکراتی کوردستان – سوریا، تاوتوێ کرد.

جومعە لە لێدوانێكدا بۆ نۆرس پرێس رایگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە هەوڵەكان كردووە بۆ یەکخستنی دیدگا و داخوازییەکانی کورد لە سوریا.

لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، شاندێکی فەرەنسی-ئەمریکی زیاتر لە جارێک لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد و پارتەکانی یەکێتی نیشتمانیی کورد کۆبوونەتەوە، بە ئامانجی یەکخستنی داخوازییەکانی کورد لە دیمەشق، هەروەها گفتوگۆی كوردی – كوردی دەستپێبكەنەوە کە لە لایەن فەرماندەی “هەسەدە”ەوە شەش ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردبوو.

بەرپرسی بزووتنەوەی ئاوەدانكردنەوەی دیموکراتی کوردستان ـ سوریا رایگەیاند، ” لە كۆبونەوەكەدا لەگەل جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فوكس خرایە سەر پێکهێنانی شاندێکی یەکگرتووی کورد بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق، كە کەسانی ئەکادیمی و پسپۆڕی یاسایی بن”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە