هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و “هەسەدە” لە گوندەواری دێرەزوور کۆبوونەوە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

شاندێکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” کۆبووەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی نزیک لە شەڕڤانانی “هەسەدە” بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “هێزێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی کێڵگە نەوتی ئەلعومەر بەرەو و گوند و شارۆچکەکانی درەنج و غەڕانیج و هەجیین لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور رویشتن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەركردەكانی هێزەكە لە بارەگایەکی سەربازی لە هەجینن لەگەڵ سەرکردەکانی هێزەکانی “هەسەدە” کۆبوونەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکە زیادکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا بووە، بەتایبەتی کە ئەندامانی هێزەكە بەم دواییانە گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی سوریا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هێزە نوێیەكەی هاوپەیمانان دەیانویست زیاتر شارەزای ناوچەکە بن، و بەڵێنیان دا بەردەوام بن لە شەڕی داعش”.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – دڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان