دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا کوژرانی پێنج ئەندامی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”ی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتی هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی راگەیاند.
ڕۆژی 31ی مانگی رابردوو، هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتی سێنتکۆم، هێرشی ئاسمانی وردیان لە دەوروبەری کەرکوک ئەنجامدا و بەهۆیەوە پێنج ئەندامی داعش کوژران.
لە پشکنینی سەرەتاییەكان لەشوێنی بۆردومانەكە چەندین پشتێنی خۆ تەقاندنەوە و کەرەستەی دیکە سەربازی دۆزرانەوە.
ئەو هێرشانەی هێزە عێراقییەکان بۆ شکستپێهێنانی هەمیشەیی داعشە، بۆ ئەوەی تواناکانی ئەو رێکخراوە نەهێڵن بۆ هێرشكردن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ناوەندیدا هاتووە، هێزەکانی ئەمریکا لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا پاڵپشتی تەکنیکی و زانیاری هەواڵگرییان داوەتە هێزەکانی عێراقیان.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، داعش هێشتا مەترسی لەسەر ناوچەکە و دەرەوەی ئەو وڵاتە دروست دەکات و فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاش لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبێت لە ” بەدواداچوون بەدوای ئەو تیرۆریستانە بۆ پاراستنی نیشتمانەكان”.