دوو برا بە هۆی تەقینەوەی مین لە گوندەواری دێرەزوور گیانیان لەدەستدا

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، دوو برا گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە پاشماوەی جەنگ، بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا لە بیابانی رۆژهەڵاتی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا.

سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی ئەلبولێل لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور رایگەیاند، مینێکی چێندراوی پاشماوەی جەنگ لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیدا لە شارۆچکەی ئەلبولێل تەقییەوە،.”

سەرچاوەکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، “تەقینەوەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو برا بەناوەكانی فایز و محەممەد حەساوی و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون”.

دوێنێ دووشەممە، گەنجێک، دوای ئەوەی لە بیابانی قۆرییەی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور کەوتنە ناو کێڵگەیەکی مینەوە، برینداربوو و 30 ئاژەڵەی مرداربوون.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان