بۆردوومانی دوولایەنەی حکومەت و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئیدلیب و حەڵەب و حەمات
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، ناوچەکانی ئاگربەست لە گوندەوارەکانی حەمات و ئیدلب و حەلەب لە باکووری رۆژئاوای سووریا، تۆپبارانی بەردەوامی دوولایەنەی لە نێوان هێزەکانی حکومەت و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنیان بەخۆوە بینی، ئەمەش هاوکات بوو بە فڕینی چڕی فڕۆکەکانی چاودێری رووسیا بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا.
سەرچاوە سەربازییەکانی ئۆپۆزسیۆن بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، هێزەکانی حکومەت بە دەیان تۆپ و مووشەک، پێگەکانی ئۆپۆزسیۆنیان لە دەوروبەری گوند و شارۆچکەکانی “ئەلفاتیرە، کفرعوید، سوفوهین، کانسافرا، بێنین، فەلیفێل، ئەلروەیحە و ئەلبەرا لە چیای زاویە ” کردووەتە ئامانج، لە باشووری ئیدلب.
سه رچاوه كان ئاماژەشیان بەوەکردووە كه تۆپبارانی هاوشێوەی دەوروبەری گوند و شارۆچكەكانی ئه لهەباتە ، کفرعمە ، کفرنوران، ته قه د، مەكلبیس، شێخ سلێمان، ئه لوەسەتە ، ئه لقەسر، دەوروبەری ئه لعەتارب و فەوجی 111 کراونەتە ئامانج لە رۆژئاوای حەلەب.
جگە لەوەش، سەرچاوە سەربازییەکانی بەرەی وەتەنی بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی “فەتحول موبین” بە تۆپ و موشەکی قورس، پێگەی هێزەکانی حکومەت لە فەوجی 46 و گوندی ئەورەمی بچووکیان لە رۆژئاوای حەڵەب کردووەتە ئامانج.
بۆردومانی دوولایەنەی هێزەکانی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن هاوکات بوو لەگەڵ فڕینی چڕی فڕۆکەکانی چاودێری رووسیا بەسەر ئاسمانی ناوچە ئامانجدارەکاندا.