چەكدارانی حكومەتی نوێی سوریا قەدەغەی هاتووچۆی لە دوو گەڕەکی دێرەزوور دەسەپێنن
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزە ئەمنییەكانی حکومەتی راگوزاری سوریا قەدەغەی هاتووچۆیان بەسەر دوو گەورەترین گەڕەکی شاری دێرەزووردا سەپاند، ئەمەش بۆ ئاسانکاریکردنی بەدواداچوون بۆ هاوکاران و ئەندامانی رژێمی پێشووی سوریا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “پاشماوەکانی ڕژێمی سوریا و “دیفاع وەتەنی” تا ئێستا لە گەڕەکەکانی جۆڕە و توب جۆڕە ماون، لە کاتێکدا بەردەوم دانیشتوانی ناوەكە سكاڵا دەكەن كە ئەم گروپانە خەڵکیان هەراسان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بنەمای ئەمە “قەدەغەی هاتووچۆمان بەسەر ئەو دوو گەڕەکەدا سەپاند تەنها بۆ چەند کاتژمێرێک، لە کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە تا 1:00ی پاشنیوەڕۆ.”