دیمەشق – نۆرس پرێس
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا شەوی شەممە رایگەیاند، واشنتۆن هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی داعش لە سۆماڵ ئەنجامداوە.
ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد، لەم هێرشانە سەركردەیەكی داعشیان کردۆتە ئامانج کە پلانی هێرشكردنیان هەبوو، ئاماژەی بەوەشکرد، لەم هێرشانەدا “ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستان كوژراون و چەندین ئەشکەوت و حەشارگە لەناوبردرا، بەبێ ئەوەی زیان بە هاوڵاتیانی مەدەنی بگات”.
ترامپ ناوی ئەو سەرکردەیەی ئاشكرا نەكرد كە كراوەتە ئامانج.
لای خۆیەوە، پیت هێگسەس، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، “بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەكان، ژمارەیەک ئەندامی داعش لە هێرشەکانی سەر چیای گۆلیس لە باکووری سۆماڵ کوژراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رێکارە توانای داعش بۆ پلاندانان و ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هاوڵاتیانی ئەمریکی كەم دەكاتەوە.