قامشلۆ.. ژنانی كورد ناڕەزایەتی دەردەبڕن لە بەرامبەر بەشداریكردنی میلیشیاكانی تورکیا كە تێوەگلاون لە کوشتنی هەڤرین خەلەف لە ئیدارەی نوێی سوریا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە سەدان ژنی كورد لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لە دژی بەشداریكردنی میلیشیاكانی تورکیا و سەرکردەیەکی ئەو میلیشیانە كە دەستی لە كوشتنی سیاسەتمەداری کورد هەفرین خەلەف هەبووە، لە ئیدارەی نوێی سوریا.
خۆپیشاندەران لە ناوەندی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، وێنەی كاتی شەهیدكردنی سیاسەتمەداری كورد “هەڤرین خەلەف”یان بەرزكردەوە كە بە دەستی ئەو سەركردەی سەر بە توركیا شەهید كرا.
خۆپیشاندەران بەشداریی كردنی یەكێك لە تۆمەتبارە سەرەكییەكانی تیرۆرکردنی ئەو سیاسەتمەدارە کوردەیان رەتكردەوە، کە بە “حاتم ئەبو شەقڕا”، ناسراوە و سەركردەی میلیشیای ئەحڕاڕ شەڕقییەیە، كە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە “کۆنفرانسی سەرکەوتن” لە دیمەشق بۆ دەستنیشانکردنی ئەحمەد شەرع، وەک سەرۆکی قۆناغی راگوزار لە سوریای بەشداریكرد.
“ئەحمەد ئەلهایس” كە بە “ئەبو شەقڕە” ناسراوە، تۆمەتبارە بە تیرۆركردنی هەفرین خەلەف، ئەمینداری گشتی پارتی سوریای ئایندە و شۆفێرەکەی و یەکێک لە یاریدەدەرەکانی، كە لە 12ی تشرینی یەکەمی 2019، لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی تیرۆركران.