داوا دەكرێت ئاسایشی عەفرین بپارێزرێت
عەفرین – نۆرس پرێس
دانیشتووانی ناوچەکە کە لەلایەن نۆرس پرێسەوە پەیوەندییان پێوەکرا لە ناوچەی عەفرینی داگیركراو لە رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، داوایان لە حکومەتی راگوزاری دیمەشق کرد، كە ئاسایشی ناوچەكە کۆنترۆڵ بکات و ناوەندە ئەمنییەکان جێگیر بکات، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو ئاژاوە و دزینەی ماڵی هاوڵاتییان، داوی بڕیاری بۆ هەڵوەشاندنەوە میلیشیاكانی توركیا كە عەفرینیان داگیركردبوو.
چالاکوانانی شاری عەفرین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رایانگەیاندووە، كە باس لە گەڕانەوەی عەفرین بۆ پارێزگاری حەلەب دەکرێت، هەروەها میلیشیای پۆلیسی سەربازی و مەدەنیی سەر بە تورکیا لەگەڵ پۆلیسی حەلەب تێکەڵ بکرێت.
هەروەها سەرجەم فەرمانگە ئابوورییەکانی ئەو میلیشیانە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا بەڵاوبوونەتەوە، لە ماوەی ئەم مانگەدا هەڵدەوەشێندرێنەوە، بەڵام نە ئیدارەی نوێی سوریا و نە میلیشیاكانی تورکیا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم هەواڵانە نەداوە.
دانیشتوانی ئەو شارە كوردییە داگیركراوە، باسیان شلەژاوی ئەمنی کردووە لە عەفرین، بەتایبەتی لە شەواندا، كە دزیكردن بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوبۆتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ترسی كوشتن و هەرەشەكردن هەیە لە گوندەکان و گەڕەكەكانی ئەم شارە.
دانیشتووان داوای دامەزراندنی بنکەی پۆلیسی مەدەنییان كرد ناوچەکە دەکەدا، بۆ سنووردارکردنی ئاژاوەكان وکۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی چەک و کۆتاییهێنان بە دۆخی ئاژاوەی سەربازی.