“هەسەدە” ٢٠ کەسی سەر بە رژێمی پێشووی سوریا دەستگیردەكەن

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ هەینی، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” 20 کەسیان دەستگیرکرد کە سەر بە رژێمی پێشووی سوریان.

سەرچاوەیەکی سەربازی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرەزوور بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی مامەڵەیان لەگەڵ ڕژێمی پێشووی سوریادا کردووە، لە شارۆچکەی غەرانیجی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە بووە”.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو کەسانەی دەستگیرکرد کە هێرشیان كردبووە سەر شەڕڤانانی “هەسەدە” لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، ” دەستگیرکراون لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و رەوانەی داواکاری گشتی کراون”.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە