قامشلۆ.. نەخۆشخانەیەک ئامێرێکی گرنگ بۆ جیاکردنەوەی خوێن دابین دەکات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە، بەرپرسێكی نەخۆشخانەی مانگی سووری کوردی رایگەیاند، ئامێری جیاکردنەوە و پاککردنەوەی خوێنیان بۆ نەخۆشخانەی تالاسیمیای شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان دابین کردووە.

هەدییە عەبدوڵڵا، کارگێڕی نەخۆشخانەی تالاسیمیا، بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 323 نەخۆش لە ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان هەیە، لەمەودوا هە قامشلۆ چارەسەر وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد: نەبوونی ئامێری جیاکردنەوە و پاککردنەوەی خوێن و نەخۆشەکانی ناچارکردبوو بچنە حەسەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

عەبدوڵڵا راشیگەیاند “نزیکەی مانگێک لەمەوبەر دەزگای تەندروستی ئامێرێکی جیاکردنەوە و پاككردنەوەی خوێنی داوە بە مانگی سووری کورد، ئەو ئامێرەش بارگرانی لەسەر ئێمە و نەخۆشەکان زۆر کەمکردۆتەوە”.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ مانگی سووری کوردی نەخۆشخانەیەکی تایبەتی بۆ شێرپەنجە و سووتان و تالاسیمیا لە قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان کردەوە.

 ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە