لە 24 کاتژمێردا داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو کردەوەی دژ بە هەسەدە راگەیاند

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، داعش داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو کردەوەی دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای گوندەواری دێرەزوور، راگەیاند.

ئاژانسی ئەعماقی نزیکە لەو رێکخراوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە “چەکدارانی داعش بە چەکی ئۆتۆماتیکی دوو ئەندامی هەسەدەیان لە شارۆچکەی جەزرە میلج لە رۆژئاوای دێرەزور کردە ئامانج”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەئامانجکردنە ” کوژرانی ئەندامێکی هەسەدە و برینداربوونی ئەندامێکی دیکەی لێکەوتەوە، لە کاتێکدا چەکدارانی رێکخراوەکە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان”.

لە ڕاگەیەندراوی دووەمی ئاژانسەکەدا هاتووە، “چەکدارانی داعش بە دەمانچەیەکی بێدەنگ لە نزیک رێگای سەرەکی شارۆچکەی سوەیدان کە 75کم لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور دوورە، سیخوڕێکی هەسەدەیان کردووەتە ئامانج، کە بووەتە هۆی برینداربوونی”.

لەم دواییانەدا، گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور زیادبوونی چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە توندڕەوە بەخۆوەدەبینێت کە زۆرجار سەرکردە و ئەندامانی “هەسەدە” و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر دەکەنە ئامانج.

له سه ره تای ئه مساڵه وه تا ئێستا ده وڵه تی ئیسلامی (داعش) 135 کردەوەی دژ بە هەسەدە لە ئەستۆگرتووە كه زۆربەیان له دێرەزوور بوون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد قازی