سێ هاوڵاتی تورک لە هێرشێكی ئیسرائیلدا کوژران
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کوژرانی سێ هاوڵاتی تورکی لە هێرشێكی ئیسرائیلیدا لە سنوری نێوان ئیسڕائیل و لوبنان راگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کات و شوێنی ئەو هەڵمەتەی ئاشكرانەكردووە کە بووە هۆی کوژرانی سێ تورک و ”ئیدانە ئەو هێرشەی كرد کە بووە هۆی كوژرانی هاوڵاتییەكانی”.
ڕوونیشیکردەوە، ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان بۆ تورکیا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشكردووە “وەک لە هەموو بۆنەکاندا جەختمان لەسەر کردووەتەوە، پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ سیاسەتە شەڕانگێزەکانی خۆی بوەستێنێت، کە ژیانی مرۆڤەکان پشتگوێ دەخات و پەرە بە گرژییەکان دەدات”.