بەهۆی تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر گوندەواری شاری حەسەکە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

تەل تەمر – نۆرس پرێس

شەوی دووشەممە، لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر گوندەواری باکووری رۆژهەڵاتی شارۆچکەی زرەكانی باکووری شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە.

دانیشتوویەکی گوندی “ئوم حەڕمەلە” بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “هێزەکانی تورکیا دوێنێ شەو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە چڕی گوندی ئوم حەڕمەلە و گوندەکانی دەوروبەرییان بۆردومان کرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” لە بۆردومانەکەی تورکیا دوو هاوڵاتی و منداڵێکی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا، ئەمە جگە لەوەی چوار ژنیش بە سەختی برینداربوون، گواسترانەوە نەخۆشخانەی شاری حەسەكە وەرگرتنی چارەسەر “.

نیوەڕۆی دوێنی دووشەممە، هێزەکانی تورکیا وێستگەیەکی دابەشکردنی سووتەمەنییان لە نزیک گوندی رەبیعاتی گوندەواری شارۆچکەی زرەكانی باکوری حەسەکە بۆردومان کرد.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە