“هەسەدە” ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە چەند ناوچەیەکی دێرەزوور ئەنجام دەدات
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی دووشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامدا بۆ گەڕان بەدوای پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سوریا و میلیشیای “دیفاع وەتەنی” سەر بە ئێران لە گوندەواری دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوەیەکی سەربازی نزیک لە “هەسەدە” بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ شەڕڤانانی “هەسەدە” هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی عەزبا لە باکووری دێرەزوور و لە میانی ئۆپەڕاسیۆنەكەدا پێنج کەسیان لە پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سوریا دەستگیرکرد، کە لەم دواییانەدا بەشدارییان لە هێرشەكەی سەر “هەسەدە”دا كردووە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئۆپەراسیۆنێكی دیکەدا “هەسەدە” لە شارۆچکەی باغۆزی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، دوو داواکراو دەستگیركرد.
دوێنێ یەکشەممە، شەڕڤانانی “هەسەدە” توانیان سێ کەس دەستگیر بکەن کە بە تۆمەتبارن بە هێرشكردنە سەر بارەگا سەربازییەکانی شارۆچکەی شەعفە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.