رۆژنامەیەكی ئەمریکی: واشنتۆن زانیاری هەواڵگری نهێنی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا هاوبەش دەكات
دیمەشق- نۆرس پرێس
بەرپرسانی ئەمەریکا دوێنێ هەینی رایانگەیاند کە ئەمریکا زانیاری هەواڵگری نهێنی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا هاوبەش کردووە.
لە ١١ی ئەم مانگەدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی راگوزاری سوریا رایگەیاند، کە هەوڵێکی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان پووچەڵ کردووەتەوە، كە هەوڵی ئەوەیان داوە تەقینەوە لەناو “مەزارگەی سەیدە زەینەب” لە دەوروبەری دیمەشق ئەنجام بدەن.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، لە دوای رووخانی ڕژێمی پێشووی سوریا زانیاری هەواڵگرییان لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا هاوبەش کردووە، سەبارەت بە هەڕەشەكانی داعش.
ئەو بەرپرسانە رایانگەیاندووە، ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان واشنتۆن و دیمەشقدا گوزارشت لە پاڵپشتی تەواوی دەستەی تەحریر شام ناکات و ئاماژەی بەوەشكردووە ” ئاڵوگۆڕی زانیاری ڕاستەوخۆ لە نێوان بەرپرسانی ئەمریکی و نوێنەرانی دەستەی تەحریر شام بووە. ”
روونیشیكردەوە “ کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی هەواڵگری و دەستەی تەحریر شام لە دیمەشق و وڵاتانی دیكە ئەنجام دراوە.”
هەروەها بەرپرسان ئاشکرایان کردووە کە “پووچەڵکردنەوەی تەقینەوەی مەزارگەی سەیدە زەینەب لە دیمەشق دوای هۆشدارییەکانی هەواڵگری ئەمریکا بووە.”