“هەسەدە” دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی داعش لە گوندەواری دێرەزوور رادەگەیەنێت
دێرەزوور – نۆرس پریس
دوێنێ هەینی، هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکردنی دوو سەركردەی شانەکانی داعشی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور راگەیاند.
هێزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، “تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانمان، ئۆپەراسیۆنێکی وردی ئەمنییان لە دژی شانە تیرۆریستییەکانی داعش لە گوندەواری دێرەزوور ئەنجامدا، لە ئەنجامدا دوو سەرکردەی ئەو شانە تیرۆریستییە دەستگیرکران”.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا لە شارۆچکەی خەشامی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، کەریم نەهاڕ و عەبدولکەریم ئەمیر کەریم نەهاڕ دەستگیرکران.
“هەسەدە” ئاماژەی بەوەشكرد، “هەردوو تیرۆریست کەریم و عەبدولکەریم بەشداریان کردووە لە ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە دژی شەڕڤانانی”هەسەدە” و دامەزراوە مەدەنییەکان، ئەمە جگە لە بەئامانجگرتنی بارهەڵگرەكانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە ناوچەكەدا”.