هێزەکانی سوریای دیموکرات پاشماوەكانی ڕژێمی پێشووی سوریایان لە دێرەزوور دەستگیرکرد

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە دژی چەکدارە سەر بە ڕژێمی پێشووی سوریا لە ناوچەکانی دێرەزوور ئەنجامداوە و دەیان کەسیشیان دەستگیرکردووە.

دووشەممەی ڕابردوو، شەڕڤانانی “هەسەدە” خاڵە سەربازییەکان و بارەگاکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور کۆنترۆڵکردەوە، دوای ئەوەی چەکدارەكانی سەر بە رژێمی ئەسەد دەستیان بەسەردا گرتبوو.

ئەو سەرچاوەیە کە سەرکردەیەکی سەربازییە، بە نۆرس پرێس راگەیاندووە، “ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە ناوچەکانی شحێل و زێبان و سوێدان و جنینە و جیعەی گرتووە”.

راشیگەیاند، ” لە ناوچەکانی جەنابییە و جیعە، “هەسەدە” بە بەشداریی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، ١٠ چەکداریان بە تۆمەتی كاركردن لەگەڵ ڕژێمی پێشووی سوریا و هەروەها دەیان چەکدارییشی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیركردووە”.

ئەو سەرچاوە سەربازییە ئاماژەی بەوەدا کە “لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان دەکرێت، ئەگەر نەسەلمێنرێت مامەڵەیان لەگەڵ ڕژێمی پێشوودا کردووە، ئەوا ئازاد دەکرێن”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە