وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: بڕیایری ئایندەی سوریا لەدەست سورییەكانە و لەگەڵ بەرپرسان باسی پرۆسەی گواستنەوەم کرد
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، ژان نۆئێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، رایگەیاند، “داهاتووی سوریا پەیوەستە بە سورییەکانەوە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە باسم لە پڕۆسەی گواستنەوە کرد”.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا ژان نۆیل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریای کرد و لە سەردانەکەیدا بۆ نۆرس پرێس جەختی لەوە کردەوە کە کورد دەبێت ڕۆڵی هەبێت لە بنیاتنانی سوریای نوێدا.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە جەختم لەسەر پێویستی پاراستنی چەکی کیمیایی کردەوە.
روونیشی کردەوە کە داوای لە دەسەڵاتدارانی سووریا کردووە پێشوازی لە لیژنەیەکی نێودەوڵەتیی شارەزا لە بواری چەکی کیمیایی بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای نێودەوڵەتی هاوکاری لەگەڵ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەسەپێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی سەرۆکی دەوڵەت و حکومەت.