مەسرور بارزانی و محەممەد جەواد زەریف بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و سوریا تاوتوێ دەكەن
هەولێر – نۆرس پرێس
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیجی، کۆبووەوە و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و سوریایان تاوتوێ کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی سووریا کرا.
بەپێی راگەیێندراوەکە، گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.