٣٧ کەس لە تورکیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە بوونە قوربانی
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممەی، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلێک لە شوێنێکی خلیسکێنەی سەر بەفر لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 31 کەسی دیکەش برینداربوون.
دەزگای رادیۆی تورکیا لەسەر زاری قایمقامی ناوچەی بۆلو رایگەیاند، ئاگرەکە لە نهۆمی چوارەمی هۆتێلی ١١ نهۆمییەكە، لە ناوچەی خلیسکێنەی کارتالکایا لە شاری بۆلو نزیکەی کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی بەیانی کەوتووەتەوە.
قایمقامی قەزای بۆلو ئاماژەی بەوەشكردووە، “هۆتێلەکە 234 كەسی تێدابوو “.
هەروەها دەڵێت، “هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە روون نەبووەتەوە، بەرپرسانیش بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن”، ئاماژەی بەوەشکرد “ئاگرەکە لەم نهۆمە كەوتۆتەوە كە چێشتخانەکەی لێیە”.