سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى گشتيى ئيتاڵيا دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ دەكەن
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه و گرنگترين بواره‌كانى په‌يوه‌نديى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ دەكەن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان بدات.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، گرنگترين بواره‌كانى په‌يوه‌نديى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.