جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی پیرۆزبایی لە ترامپ دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
دوێنێ دووشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سوێندی دەستووری خوارد و دەستبەکاربوونی فەرمی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.
فەرماندەی “هەسەدە” لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) نوسیویەتی پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەکەین.
عەبدی ئاماژەی بەوەشكردووە، چاوەڕوانی بەردەوامی هاوکارین لە بەدیهێنانی سەقامگیری و تێکشکاندنی تیرۆر و پاڵپشتیکردنی ئاشتی لە رۆژئاوای كوردستان.
فەرماندەی “هەسەدە” پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای لە ترامپ كردبوو، راشیگەیاندبوو ” ئێمە ئامادەین هاوبەشی خۆمان بەهێزتر بکەین و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دابین بکەین”.