وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەی جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی و سەرۆك مەسعود بارزانی دەكات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێشوازی لە کۆبوونەوەکە هەفتەی رابردووی نێوان جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سەرۆك مەسعود بارزانی كرد.
پێنجشەممەی ڕابردوو سەرۆك بارزانی و مەزڵۆم عەبدی لە میانی دیدارێکدا لە هەرێمی کوردستان، بارودۆخی سوریا و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ماڵپەری (X) بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی نێوان جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی و سەرۆك بارزانی دەتوانێت ڕۆڵێکی چارەنووسساز بگێڕێت لە بەرەوپێشبردنی گواستنەوەی سیاسی هەمەلایەنە لە سوریا.