سبەی.. شاندێکی “مەسەد”  بەشداری لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆک ترامپ دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

دیپلۆماتکاری سوریا بەسام سەقر، کە لە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە ئەمریکا کاردەکات، رۆژی یەکشەممە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئەلعەرەبیە نێت ئاشکرایکرد، “شاندێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رۆژی دووشەممە بە فەرمی بەشداری لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆک ترامپ دەکەن. ”

ئەو دیپلۆماتکارەی “مەسەدە”  بەشداریکردنی لە مەراسیمەکەدا پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی کێشەی لۆجستی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، ناتوانێت بچێتە واشنتۆن و بەشداری لە مەراسیمی دەستبەکاربوونیدا بکات.

ئەو دیپلۆماتکارە سورییەی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات، رایگەیاندووە، بە ئاشکرا بەشداری لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپدا دەکات، لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرس کە ناویانی ئاشکرا نەکرد.

ناوبراو پێیوابوو کە ئامادەبوونی بەرپرسانی “مەسەدە”  لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەمریکا لە ئەنجامی کێشەی لۆجستی بووە کە مەزڵوم عەبدی نەیتوانیوە بچێتە واشنتۆن.

داڕشتنەوەی: سەعد یازجی