نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 200 هەزار پەنابەر گەڕاونەتەوە سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی شەممە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند كە لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە تا ئێستا، نزیکەی ٢٠٠ هەزار پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە ڵاتەکەی خۆیان.
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەری سووری بگەڕێنەوە.
فیلیپۆ گراندی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: ” تا ١٦ی ئەم مانگە نزیکەی ١٩٥ هەزار و ٢٠٠ هاوڵاتی سووری گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.
گراندی پلانەکانی بۆ سەردانی سوریا و وڵاتانی دراوسێی ئاشکرا کرد، بۆ پاڵپشتی لە ” UNHCR “، “هەرچەندە هێشتا خشتەی کاتی سەردانەکە دیاری نەکراوە بەڵام دەڵێت لەم زووانەیە”.
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندە دەکات لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە ٥٥٠ هەزار سووری گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان و پارێزگاری حەلەب زۆرترین ڕێژەی گەڕاوەی بەخۆوە بینیوە کە نزیکەی ٢٣%یە.