دێرەزوور.. دوو هێرش كرایە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ شەممە، چەکدارانی نەناسراو لە دوو هێرشی جیاوازدا، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و شەڕڤانێكی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”یان، لە گوندەواری دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا كردە ئامانج.

لە شەشی ئەم مانگەدا، چەکدارانی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور.

سەرچاوەیەکی سەربازی نزیک “هەسەدە” لە شاری دێرەزوور رایگەیاند، چەند چەکدارێکی نەناسراو بە ماتۆڕسکیلەوە ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان کردە ئامانج، لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی سوور لە گوندەواری باکووری دێرەزوور.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بووە هۆی برینداربوونی دوو شەڕڤان و زیان بە ئۆتۆمبێلەکە کەوت.

لە شارۆچکەی ئەبو نیتلی سەر بە ناحیەی سوور لە باکووری دێرەزوور دوو کەسی نەناسراو بە ماتۆڕسکیلەوە گەنجەیان کردە ئامانج کە ناوی ئەیهەم محەممەدە و ئەندامی “هەسەدە”یە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەندامەی “هەسەدە” برینداربوو و گواستراوەتەوە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان