فەرماندەی “هەسەدە” و سەرکردە سەربازییەكانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش باسیان ئاگربەستی هەمیشەیی كرد

حەسەكە – نۆرس پرێس

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سەرکردەکانی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باسیان لە شەڕی دژی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” و ئاگربەستی هەمیشەیی لە رۆژئاوای كوردستان کرد.

رۆژی پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، كە فەرماندە ژەنەڕاڵ مایکل کوریلا، سەردانی هێزەکانی ئەمریکای كردووە لە سوریا و عێراق.

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “X” بەڵاوی كردەوە کە لەگەڵ ژەنەڕاڵ کوریلا، و فەرماندەی هێزەكانی ئەرکە هاوبەشەكان بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی ئیرادەی پۆڵایین، جەنەڕاڵ لایهی كەڤین، و فەرماندەی هێزی ئەرکە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان لە بیلادی شام، جەنەڕاڵ مایکل بروکس كۆبونەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە ” بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سوریا و ئۆپەراسیۆنەكانی دژی داعش گرینگبوو”.

لە كۆبونەوەكەدا باس لە گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان كرا بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکانی کەمپی هۆڵ و کۆنترۆڵکردنی زیندانەکانی داعش.

عەبدی ڕایگەیاندووە، ” جەختمان لە گرنگی بەهێزکردنی هاوبەشییەكان و ڕۆڵی ئەمریکا لە بەدیهێنانی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە رۆژئاوای كوردستان كردەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا”.

داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد