بەڕێوبەرایەتی خۆسەر: زیاتر لە ٢٠ هاوڵاتی سڤیل لە بۆردومانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستدا و برینداربوون

گوندەواری حەلەب – نۆر پرێس

دوێنێ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان، رایگەیاند، زیاتر لە 20 هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیادا بۆ سەر هاوڵاتییان لە نزیک بەنداوی تیشرین گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

دوای نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە، سەرچاوە مەیدانییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، “دانیشتوانی شاری کۆبانێی رۆژئاوای كوردستان بەرەو بەنداوی تیشرین بەڕێكەوتن بۆ ئەوەی داوای راگرتنی بۆردومانکردنی بەنداوەکە و “دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان بكەن لە ناوچەکە”دا، كەوتنە بەر هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا.”

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “فڕۆكە جەنگییەكانی تورکیا کاروانێکی هاوڵاتییانی مەدەنییان کردۆتە ئامانج، کە بەرەو خۆپیشاندان  دەبڕینی هاوسۆزی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات و پاراستنی بەنداوی تشرین لە ناوچەكە گرتببونەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو خۆپیشاندەرانە بە بەچڕی بۆردومان كران، و لە ئەنجامدا سێ كەس گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون “.

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر ئەو بۆردومانەی تورکیای بە “کردەوەیەکی تاوانکاری و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و تاوانی جەنگی لەدژی هاووڵاتیانی مەدەنی” ناوبرد.

هەروەها ئیدانەی بۆردومانەكەی کرد، و رایگەیاند، تورکیا لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدات “ئیرادەی گەل و بەرخۆدان بشکێنێت”.

داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی مرۆیی و ئەخلاقی خۆیان هەڵبگرن و ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ راگرتنی هێرشەكانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، هەروەها ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانە خزمەتگوزارییەكانی سوریا بپارێزن.

داڕشتنەوەی: سەعد یازجی