سەرچاوە ئەمنییەکانی بۆ نۆرس پرێس سوپای عێراق نەچووەتە ناو خاکی سوریا

حەسەكە – چاپخانەی باکوور

ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوە عێراقییەكان بۆ نۆرس پرێس، ئەو هەواڵانەیان ڕەتکردەوە کە باسیان لەوە دەكرد سوپای عێراق چووتە ناو خاکی سوریا و دەستی بەسەر بنکەیەکی پۆلیسدا گرتووە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە کە پاسەوانی سنووری عێراق لە ناوچەی تەل كۆجەری سنووری نێوان هەردوو وڵات چوونەتە ناو خاکی سوریا، و دەستیان بەسەر بنکەیەکی پۆلیسدا گرتووە کە بە وتەی خۆیان هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشتر چووبنە تاو بنكەكە.

سەرچاوە ئاسایشی عێراق راشیگەیاندووە، كە بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەفسەرانی پاسەوانی سنوور و ئەو ناوچەیەی لە شنگالەوە تا رابیعە کە هاوسنوورە لەگەڵ سووریا، هیچ گرژییەک تێیدا روینەداوە .

هێزەکانی سوریای دیموکرات تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد