بەرپرسێکی “مەسەدە” : پەیوەندییەكانمان بەردەوامە لەگەڵ دیمەشق

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسێكی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات ئاشکرای کرد کە پەیوەندی بەردەوامیان هەیە لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا لە دیمەشق هەیە.

زاهیر ئەحمەد، بەرپرسێکی نوسینگەی پەیوەندییەکانی “مەسەدە” لە پەراوێزی دانیشتنێكی دیالۆگی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات لە شاری حەسەکە، رایگەیاند، گفتوگۆیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ئەنجامدراوە و ئەو گفتوگۆیانە بەردەوام دەبن.

ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشكرد: “هەموو کۆبوونەوەکان ئەرێنی و بەرهەمداربوون، ئێمەش گەشبینین کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەندێک ڕێککەوتن بكرێت”.

شەممەی ڕابردوو، عەلی رەحمۆن، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئیدارەی نوێی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیژنە سەربازیی و ئابووری و ئەمنی و ئیداری.

ئەحمەد روونیشیکردەوە، “هەوڵەكان بەردەوامن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای دیمەشق بۆ خاڵبەندی، بەتایبەتی کە قەیرانی سوریا خراپتر دەبێت ئەگەر چارەسەرێك بۆ ئەو هێزە سیاسیانە نەبێت، کە نیگەرانن لە حکومەتی ئێستا و هەروەها داهاتووی وڵات”.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆنفرانسە کە بڕیارە لە دیمەشق بەڕێوەبچێت ”سەرکەوتوو نابێت ئەگەر هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەخۆ نەگرێت”، هەروەها دەڵێت: “ئێمە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەین کە بەشداربین نەك وەك تاک، بەڵکو دەبێت بەشداریكردنمان وەک هێزی بنەڕەتی بێت کە ناوچەکەیان پاراستووە و ئەزموونی سیاسی و ئیداری و سەربازییان هەیە”.

ئامادەکردنی: دڵسۆز یوسف – داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە