
سەرچاوەیەکی ئەمنی جموجۆڵی شانەکانی داعش لە گوندەواری رۆژهەڵاتی رەقە ئاشکرا دەکات
رەقە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، شانەكانی داعش گەیشتوونەتە نزیك شارۆچکەی “مەعدان عەتییق” لە رۆژهەڵاتی گوندەواری شاری رەقە لە باکووری سوریا و داوای چەند ناوێكیان لە دانیشتووان کردووە.
بەپێی سەرچاوەکە، ئەو گروپە داوای داواكردنی چەند ناوێك لە سەرکردە هۆزەکان و ئەندامانی پێشووی رژێمی سوریا، داوای ئاوی خواردنەوە و پێداویستی لۆجستییان دانیشتوان كرد، دواتر بەرەو شوێنێکی نادیار رۆیشتن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای هەواڵی هاتنی داعش بۆ ناوچەکە، چەكدارانی ناوچەكە کە لەگەڵ بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا کاردەکەن، لە نزیک شەقامی سەرەکی شارۆچکەی مەعدان بازگەیان دانا.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە ڕایگەیاندووە، چالاکییەکانی داعش لە ناوچەكانی ژێر دەسهەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات زیادیکردووە، لەکاتێکدا لە زۆربەی ناوچەکانی دیکەی سوریا داعش چالاكی ئەنجام نادات.