وه‌زاره‌تی بەرگری ئەمریکا: سێ مووشەک ئاڕاسته‌ی بنکەیەکی سه‌ربازی ئه‌مریكی كران له ڕۆژئاوای كوردستان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، بنکەیەکی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای كوردستان بە سێ مووشەک هێرشی کراوەتە سەر، به‌ڵام شكستیان هێنا له بە ئامانجگرتنی هێزه‌كانمان.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست “سەنتکۆم” ڕایگەیاند؛ کە هێرشەکە هیچ زیانێكی نەبووە، و هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌لێکۆلینه‌وه كردووه.
بەپێی هەواڵه میدیاییه‌كان، پێشتر بنکەکانی ئه‌مریكا لە ناوچەکە رووبەڕووی هێرشی هاوشێوە بوونه‌ته‌وه، و میلیشیاکانی ئێرانیشیان تۆمەتبارکردووه کە لە چەند ناوچەیەکی نزیک رووباری فورات لە رۆژئاوای دێرەزور بڵاوەیان پێکراوه.