نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكات
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەل حەیدەر ئه‌لعەبادی سەرۆکی هاوپەیمانيی نەسر و موسەننا ئه‌لسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانيی عەزم كۆبووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د. حەیدەر ئه‌لعەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانيی نەسر، کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا باس لە بەهێزکردنی هاوکاريی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، هەروەها داكۆكييان له پێویستيی کاری هاوبەش كرده‌وه بۆ چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییەکان، بە شێوەیەک کە سەقامگیريی وڵات و مافی هەموو پێکهاتەکانی دەستەبەر بکات.
له دوا ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان خسته به‌ر باس.

لە كۆبونەوەیەكی ديكه‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە بەغدا لەگەڵ موسەننا ئه‌لسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانيی عەزم کۆبووەوە.
هەردوولا دۆخی سیاسیی وڵات و چۆنیه‌تیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستانيان تاوتوێ كرد، بە شێوەیەک کە یارمەتيی سەقامگیريی عێراق بدات و کاری هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌کان پەرە پێبدات.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا تیشکیان خسته سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه و جەختیان لەسەر پێویستيی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق و دەستەبەرکردنی یەکسانی لە نێوانیاندا کردەوە، بە شێوەیەک کە پێکەوەژیانی ئاشتیيانە بەهێز بکات و گيانى دادپەروەری وه‌ک لە دەستووری عێراقدا هاتووە، بەرجەستە بکات.
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس لە دۆخی ناوچه‌كه کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هه‌موو هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.