دێرەزوور.. کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار ئەندامی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیدارەی نوێی سوریا لە دوو رووداوی جیاوازدا لە دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا برینداربوون.

سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی بولیلی گوندەواری دێرەزوور رایگەیاند، بارهەڵگرێكی نەوت لەسەر رێگەی سەرەکی شارۆچکەکە تەقیوەتەوە، بەبێ ئەوەی هۆكاری تەقینەوەی بزانرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تەقینەوەکە بووە هۆی گیان لەدەستدانی گەنجێك بەناوی غانم كەنامە، و برینداربوونی ئەندامێکی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی حكومەتی نوێی سوریا “.

لە ڕووداوێکی دیکەدا، لە دەروازەی شاری ئەلبوكەمال، بۆمبێک لەناو ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سەر بە بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تەقییەوە.

ئەوەش بۆوە هۆی برینداربوونی سێ ئەندامی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی حكومەتی نوێی سوریا، و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی لە شارۆچکەکە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان