داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانج کردنی ئەندامێکی هەسەدە راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە ڕێگەی ناسێنەرە نزیکەکانیەوە؛ بەرپرسیارێتی خۆی لە کردەوەیەکی دژ بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزور، راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی ئەعماق كە نزیكە لەو رێكخراوە، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەكدارانی ئەو رێكخراوە، بە چەكی ئۆتۆماتیكی، ئەندامێكی ئاسایشیان لە نزیك گوندی حەریزە لە شارۆچکەی ئەلسەبا، 30کم رۆژهەڵاتی دێرەزور، كردۆتە ئامانج.
وتیشیان; بە ئامانجگرتنەکە بوەتە هۆی گیانلەدەسدانی ئەندامەکەی ئاسایش، ڕێکخراوەکە لە راگەێنراوەکەیدا دەڵێ، هۆکاری بەئامانجگرتنەکەش “سیخوڕیکردن بووە بۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی”.
تا ئێستا نە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و نە هێزەکانی سوریای دیموکرات هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو رووداوە نەداوە.
گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور زیادبوونی چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە توندڕەوە بەخۆوەدەبینێت کە زۆرجار سەرکردە و ئەندامانی “هەسەدە” و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر دەکەنە ئامانج.
یەکشەممەی ڕابردووش، ئاژانسە ناسێنەرەکانی نزیک لە داعش کردەوەیەکی “لەسێدارەدانی مەیدانی”یان بڵاوکردەوە بۆ 6 ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئاماژەشیان بەوەشکردووە، ئەوە “تۆڵەسەندنەوەیە” بۆ خێزانەکانیان لە کامپی هۆل.