“هەسەدە” پێشنیازی هاوکاری ئەمنی دەكات لەگەل ئیدارەی نوێی سوریا
حەسەكە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” پێشنیازی هاوکاری ئەمنی كرد لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا لە دیمەشق.
لە بەیاننامەیەکدا، “هەسەدە” رایگەیاند، هێزەکانمان بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، پێشنیازی هاوکاریکردنی دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی دیمەشق دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی راستییەكان، كە كێ لە پشت تەقینەوەکانی ناوچەکانی حەلەب و شوێنەکانی دیکەیە.
دوێنێ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری گشتی، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا گرتووە، كە لە ناوچەكانی “هەسەدە”وە بەرەو شاری حەلەب دەڕۆیشت”.
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو تۆمەتانە “هەڵەن، و بەپەلە بڕیاری لەسەر دراوە و لەسەر بنەمای بەڵگەی واقیعی و لێکۆڵینەوەی شەفاف نەگوتراون”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو ناوچانەی نێوان “هەسەدە” و حەلەب پڕن لە میلیشیاكانی توركیا، “و بەرژەوەندی ئەو میلیشیانەدایە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە تێكبدەن، و هەوڵدەدەن “. گفتوگۆی نێوان هێزەکانمان و دیمەشق تێكبدەن”.