بەڕێوبەرایەتی خۆسەر داوای راگرتنی پەرەسەندنە سەربازییەكان لە لەنزیك بەنداوی تیشرین دەكات

رەقە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، فشار بخاتە سەر ئەنقەرە بۆ راگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین، هۆشداریشیدا ئەگەر بۆردومانكەكان بەردەوام بن، ئەگەری ڕووخانی بەنداوەکە هەیە.

لە دوای رووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە، چەند ناوچەیەکی گوندەواری مونبج بەردەوام لەلایەن تورکیا و میلیشیاكانی بۆردومان دەكرێت، بەتایبەتی بەنداوی تشرین کە بەهۆی بۆردومانە بەردەوامەكان مەترسی رووخانی لەسەرە، ئەمەش لە کاتێکدا ڕۆژانە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەدات لە رووخانی ئەو بەنداوە.

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “لە 8ی کانونی یەکەمەوە، میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر بەنداوی تیشرین و دەوروبەری و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش بەر دەوام ئەو ناوچەیە بۆردومان دەكات”.

لە بەیاننامەیەکدا، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستبەجێ دەستوەردان بکەن و فشار بخانە سەر ئەنقەرە “بۆ ئەوەی کاری شەڕانگێزەكانی رابگرێت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی مەدەنی و دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان “.

بەپێی بەیاننامەکە، داوای راگەیاندنی ئاگربەستی هەمەلایەنەی کرد “بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری” لە سوریا.

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر هۆشداریدا لەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر بەنداوی تیشرین ” رەنگە لێکەوتەی کارەساتباری لێبکەوێتەوە لەوانە لافاوێکی بەرفراوان و زیانێکی زۆری مرۆڤ و لەناوبردنی ژێرخانی ئابووری و زیانێکی زۆری ژینگەیی.”

ڕۆژی هەشتەمی ئەم مانگە هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشدارییان دا لە رووخانی بەنداوی تیشرین لەسەر رووباری فورات، ئەمەش بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی تورکیا و میلیشیاكانی بۆ سەر بەنداوەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەردا هاتووە، “رووخانی بەنداوەکە نەک تەنها کاریگەری لەسەر دانیشتوان دەبێت، بەڵکو کاریگەریی وێرانکەری لەسەر هەموو ناوچەكە دەبێت، لەوانەش ژێرخانە خزمەتگوزاری و موڵکی گشتی و تایبەتەكان”.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە