وەزارەتی ناوخۆی سوریا: هەوڵێکی داعش بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەیەك لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵکرایەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایگەیاند، هەوڵێکی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەیەك لە گوندەواری دیمەشق پووچەڵكرایەوە.
ڕوونیشیکردەوە، “دەزگای هەواڵگری گشتی بە هاوکاری بەشی ئاسایشی گشتی لە گوندەواری دیمەشق، سەرکەوتووبوون لە پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی داعش بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەیەك لە گوندەواری دیمەشق”.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئاماژەی بەوەدا کە ئەندامانی داعش بەنیاز بوون تەقینەوەیەک “لەناو مەزارگەی سەیدە زەینەب لە نزیك دیمەشقی پایتەخت”. ئەنجام بدات
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە لە 8ی مانگی ڕابردووەوە، وڵاتان و ڕێکخراوەکانی جیهان هۆشدارییان لە گەڕانەوەی داعش داوە.