هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە چوونە ناو گوندەواری قونەیترە
قونەیترە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی ئیسرائیل، چوونە ناو ناوچە نوێ لە باشووری گوندەواری قونەیترە، لە هەمان کاتدا زەوییەكانیان هەڵگۆڵیوە.
دوێنێ هەینی، ڕۆژنامەی “یەدیعوت ئەحرۆنۆت” ڕایگەیاند کە “سوپای ئیسرائیل بە نیازە ناوچەیەک لە ژێركۆنتڕۆڵی خۆی بە قووڵایی ١٥ کیلۆمەتر و ناوچەیەكی ٦٠ کیلۆمەتری هەواڵگری لە ناو خاکی سوریا دابمەزرێنێت”.
سەرچاوەکان بە “دەرعا 24″یان راگەیاندووە، هێزەکانی ئیسرائیل چوونەتە رۆژئاوای گوندی مەعلەقە لە گوندەواری قونەیترەی باشوور.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بولدۆزەرەکانی هێزەکانی ئیسرائیل رێگایەکیان دروست كردووە کە دەگاتە خاڵی درعیات لە سنووری جۆلان”.
چوارشەممەی ڕابردوو هێزەکانی ئیسرائیل بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانک چوونە ناو شارۆچکەی عەشە لە باشووری گوندەواری قونەیترە و قەدەغەی هاتووچۆیان راگەیاند.
لە دوای کەوتنی بەشار ئەسەد لە ٨ی کانوونی دووەمەوە، هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە پێشڕەویکردن بۆ ناو خاکی سوریا لە شاری قونەیترە، هەروەها دەیان هێرشی ئاسمانییان كردۆتە سەر كۆگاكانی چەک و کەرەستەی سەربازیی سوپای ڕژێمی پێشووی سوریا.